فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری هاوولاتیەکی خەلکی کرمانشا لە تاران
چوارشەممە ۱۶-۰۹-۱۴۰۱   |  07-12-2022

سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە ڕفاندنی مەنیژە عەزیزی، هونەرمەندی خەڵکی شاری کرمانشا و دیزاینەری جلوبەرگی “طراح لباس” بواری سینەما، لە شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە، هێشتا چارەنووسی نادیارە و ناوەندەکانی ڕژیم وەڵامی بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو نادەنەوە.

مەنیژە عەزیزی، هونەرمەندی خەڵکی شاری کرمانشا، ڕۆژی هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەر، لە “بەهەشت‌زەهرا”ی شاری تاران و لەلایەن هێزەکانی کوماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ناوبراو لەو ڕۆژەدا لەگەڵ ۵ کەسی دیکەدا بووە کە هەموویان پێکەوە ڕفێندراون و ئۆتۆمبێلەکەشیان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
بەدواداچوونی بنەماڵەی عەزیزی لەسەر چارەنووسی کچەکەیان، تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە و هیچ ناوەند و دامەزراوەیەکی پەیوەندیداری ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی وەڵامی ئەو بنەماڵەیان نەداوەتەوە.