هاووڵاتیەکی خەڵکی بانە نزیکەی سێ حەفتەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراوە و لەو کاتەوە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانبار، فەخرەددین کەریمپوور هاووڵاتی تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بێ هیچ هۆکارێک لە شوێنی کارەکەیدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
لەحاڵێکدا کە سێ حەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە تێدەپەڕێت، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە زانیاری پێدان لەوبارەیەدا ڕێگری دەکەن.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنەکەی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.