فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری ٣ برای خەلکی سەقز
چوارشەممە ۰۹-۰۱-۱۴۰۲   |  29-03-2023

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی بەرادەران، عەتا و ئەرسەلان لە بەندیخانەی ڕژیم لە سەقز و نیزام بەرادەران لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئتیلاعاتی ڕژیم – لقی سنە ڕاگیراون. ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی پارەکە، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو بنەماڵەیە لە گەڕەکی “کەریم‌ئاوا”ی شاری سەقز و ئەو سێ هاووڵاتییەیان ڕفاندووە.
شایانی باسە کە ئەو سێ برایە لە ماوەی دوو مانگی دەستبەسەربوونیاندا لە مافە سەرەتاییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزە بێبەری و بێبەش بوون.