فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چالاکییەکانی ئەنجومەنێکی ژینگەپارێزی لە بۆکان هەڵپەسێردران
سێشەممە ۰۷-۰۱-۱۴۰۳   |  26-03-2024

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەنجومەنی سروشتی شارەکەم، لە شاری بۆکان، لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆیدا، سەبارەت بە ڕاگرتنی چالاکییەکانی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.
ئەم ئەنجومەنە لەم ئاگادارییەدا نووسیویەتی: پاش ٦ ساڵ چالاکیی فەرمی، بەداخەوە “ئەنجومەنی سروشتی شارەکەم” بۆ درێژەدان بە چالاکییەکانی خۆی لەگەڵ کێشەی ئابووری بەرەوڕوو بووەتەوە. بە پێچەوانەی حەز و خواستی دەروونیی خۆمان لەم بڕگە زەمەنییەدا ڕایدەگەینێن کە هەموو چالاکییەکانی ئەم ئەنجومەنە هەڵدەپەسێردرێن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە پێچەوانەی ئەم ئاگادارییە، هۆکاری سەرەکیی هەڵپەساردنی چالاکییەکانی ئەم ئەنجومەنە، بە هۆی گوشارەکانی ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕژیم بووە و پێدەچێت ئەم گوشارە بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بە نەورۆزی ئەمساڵ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی ئەم ئەنجومەنە بووبێت.
ئەم ئەنجومەنە جیا لەوەی کە لە بواری ژینگەپارێزیدا چالاکیی هەبووە، چەندین جاریش کۆڕی کتێب خوێندنی بۆ ئەندامەکانی خۆی ڕێک خستووە.