چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە لە شاری مەریوان
یەکشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۱   |  05-02-2023
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە سایتی کۆمەڵە، کۆمەڵێک لە هەڵسووڕاوان و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بە بۆنە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە، هەستان بە ئەنجامدانی چالاکی تەبلیغی لە شاری مەریوان.
هەواڵی گەیشتوو ئاماژە بەوە دەکات کە دۆستان، لایەنگران و هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری مەریوان، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی مانگی رێبەندان، بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی هەڵسووڕانی کۆمەڵە، هەستاون بە ئەنجام دانی چالاکی تەبلیغی و بڵاوکردنەوەی تراکت لە دەریاچەی زرێبارەوە هەتا ناوەندی ئەمشارە و هەروەها گەڕەکەکانی ئیدارەی بەرق، مەردۆخ، دارسەیرانی ١ و ٢، پارکی شانۆ و بیمارستان.