فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چاکسازی لە یاسای [سزا] لە ئیسپانیا
هەینی ۲۳-۱۰-۱۴۰۱   |  13-01-2023

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە بە هۆی چاکسازی لە یاسای سزا، دەوڵەتی ئیسپانیا تۆمەتی [ئاژاوەگێر]ی لەسەر رێبەری جیایی خوازانی کاتالۆنیا هەڵگرت.

ناوەندی دادوەری ئیسپانیا بە دوای چاکسازی لەسەر یاسای مشتومڕهەڵگری سزا، ئەم سزایەی هەڵوەشاندەوە. کارلۆس پۆجدمون سەرۆکی پێشووی ناوچەی خۆبەرێوەبەری کاتالۆنیا کە لە ئێستادا لە وڵاتی بێلژیک بەسەر دەبات، لە پێوەند لەگەڵ ئەم پەروەندەیە، لەگەڵ چەندین تۆمەتی دیکە وەک [سەرپێچی و گەندەڵی]، بەرەوڕووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەگەر ئەم دوو تۆمەتە پشتڕاست بێتەوە، ناوبراو بۆ ماوەی ٨ ساڵ زیندانی دەکرێت. جێگەی ئاماژەیە، دەوڵەتی ئیسپانیا پێشتر داوای لە وڵاتانی ئاڵمان، ئیتالیا و بێلژیک کردبوو کە کارلۆس پۆجدمون دیپۆرت کەنەوە بۆ ئەم وڵاتە، بەڵام ئەم داواکارییە لە لایەن ئەم وڵاتانەوە رەد کرابوویەوە.