فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چواره‌مین ڕۆژی مانگرتنی ناڕەزایەتی كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز
سێشەممە ۰۵-۱۰-۱۴۰۲   |  26-12-2023

سەرلەبه‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی بەفرانبار، كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی داخوازییەکانیان، درێژه‌یان به‌ مانگرتن و نارەزایەتی خۆیان دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فولاد، شه‌وی دووشه‌ممه‌ كرێكارانی ناڕازی ته‌واوی درگاكانی شیرکە‌تیان داخست و ڕێگه‌یان نه‌دا كه‌س هاتووچۆ بكات. به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ وێڕای جێگیربوونی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ مه‌یدانی به‌قایی ئه‌هواز، كرێكارانی فولاد ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ستپێكرد و دروشمی “نه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و نه‌ زیندان، چیتر كاریگه‌ر نییه‌”یان به‌رز كرده‌وه‌. شایانی باسە کە كرێكارانی ناڕازی فولاد خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ٣٨ هاوكاری ده‌ركراویان بۆ سه‌ر كار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی فولاد له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران بوون.