ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەز، جەلال ئەمینی و یوونس مەحموودزادە، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای ٣٠ مانگ بەندکران، حوسێن ئەحمەدی ٢٧ مانگ و کازم مام ئیسماعیل بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای ٩ مانگ بەندکران، دوای بانگکران لەلایەن لقی جێبەجێکرانی سزاکانی خانەی دادی بۆکان، دەستبەسەرکران و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترانەوە. حوسێن ئەحمەدی، پێشتر سزای ٣ ساڵ بەندکران، جەلال ئەمینی و یوونس مەحموودزادە هەرکامیان سزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و هەروەها کازم مام ئیسمائیل، سزای یەک ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو. لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان، بە تۆمەتی “هاوکاریکردن لەگەڵ یەکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان ” سزای بەندکرانی بەسەر ئەو هاووڵاتییانەداسەپاندبوو و ئەو سزایە دواتر لە قۆناغی پێداچوونەوەدا کەم کرایەوە. جەلال ئەمینی، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژی پارەکە، لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەرکرابوو و ١٣ی خەرمانان بە دانانی بارمتە و هەتا کاتی کۆتایی هاتنە پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازادبوو. هەروەها یوونس مەحموودزادە، حوسێن ئەحمەدی و کازم مام ئیسماعیل، ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەرمانانی پارەکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون. ئەوان دوای تێپەڕکردنی دوو حەفتە دەستبەسەرکران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنیان ئازاد بوون.