فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی برسیه‌تی له‌ جیهاندا
چوارشەممە ۲۲-۰۴-۱۴۰۱   |  13-07-2022

ڕێكخراوی جیهانی خۆراك، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی پووشپه‌ڕ له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی كه‌سانی برسی له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌ ٨٠٠ ملیۆن كه‌س و گرانی خۆراك له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی جیهاندا ئه‌و قه‌یرانه‌ی سه‌ختتر كردووه‌ته‌وه‌.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا، شه‌ڕی چه‌كداری و پاندمی كۆرۆنا، نیوه‌ی دانیشتووانی زه‌ویی تووشی قه‌یرانی خۆراك كردووه‌ و ئه‌مساڵیش به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ڕووسیه‌ و ئۆكراین ئه‌و قه‌یرانه‌ ئاڵۆزتر بوەتەوە. هه‌روه‌ها به‌هۆی وشكه‌ساڵی له‌ باكووری ئافریقا ده‌یان ملیۆن كه‌س تووشی قاتووقڕی بوون و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌ حاڵی زیادبووندایه‌.