فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوونی بەکرێگیراوانیرژیم بە جلی پێشمەرگانەوە بۆ ناو خەڵک
دوشەممە ۱۱-۰۷-۱۴۰۱   |  03-10-2022

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سپای پاسدارانی ڕژیم له‌شاره‌كانی مه‌ریوان و بانه‌ به‌كرێگیراوانی به‌سیجی به‌ لیباسی پێشمه‌رگانه‌وه‌ بۆ ئازار و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خه‌ڵك ناردووه‌.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی بەدەستمان گەیشتووە، چه‌ندین كه‌س به‌ لیباسی پێشمه‌رگانه‌ و چه‌ك و ڕه‌خته‌وه‌ چوونه‌ته‌ به‌ر ده‌رگای خه‌ڵك و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاریان داون‌، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سپای پاسدارانی ڕژیم به‌ ئۆتۆمبێل به‌كرێگیراوانی خۆی به‌ جل و به‌رگی پێشمه‌رگانه‌ و چه‌ك و ڕه‌خته‌وه‌ بۆ ده‌ورووبه‌ری شاری بانه‌ گواستووه‌ته‌وه‌ و به‌ ته‌قه‌كردن و هێرش كردنه‌ سه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی هه‌وڵی ترساندنی خه‌ڵكیان داوه‌.