فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوونەسەرەوەی ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لە تورکییە
یەکشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۱   |  19-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی ڕوویتێرز، بەدوای دەرهێنانی سێ کەسی دیکە لەژێر دارووپەردوو لە ڕۆژی هەینی ٢٨ی ڕێبەندان، ژمارەی قوربانیان لە تورکییە بۆ ٣٩ هەزار و ٦٧٢ کەس بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە سوورییەش ژمارەی قوربانییان بۆ پێنج هەزار و ٨٠٠ کەس هەڵکشاوە و بەم پێیە، ژمارەی قوربانیان لە هەر دوو وڵات، گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا ئێستا بە دەیان هەزار کەسیش برینداربوون و زیاتر لە ٢٦٤ هەزار یەکەی نیشتەجێ بوون تەنیا لە تورکییە داڕماون و ئەگەری چوونەسەرەوەی ژمارەی قوربانییان لە ئارادایە.