فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاحلە ئەحمەدی لە زیندانی ئێڤین مافی مەرەخەسی پێدرا
چوارشەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۰   |  16-02-2022
ڕاحلە ئەحمەدی لە زیندانی ئێڤین مافی مەرەخەسی پێدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، “ڕاحلە ئەحمەدی” چالاکی مەدەنی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین، بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی پزیشکی مافی ٥ ڕۆژ مەرەخەسی پیدرا.

ڕاحلە ئەحمەدی چالاکی مەدەنی لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٨دا، لە لایەن دادگای رژیم لە تاران، بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی ولات و پڕوپاگاندا دژی نیزام، سەرجەم سزای ٤ ساڵ و ٢ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا، بەڵام دوای پێداچوونەوەی دادگا بەسەر دۆسیەکەی دا، سزاکەی کەم کرایەوە بۆ ٢ساڵ و حەوت مانگ.

شایانی باسە، ڕاحلە ئەحمەدی، پێشتر بەهۆی زەختی ناوەندە ئەمنییەکانەوە، چەندین جار باری تەندروستی تێکچوبوو.