فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕادەست نەکرانەوەی تەرمی چوار کەس لە بەندکراوانی زیندانی ورمێ بە بنەماڵەکانیان
شەممە ۱۶-۱۰-۱۴۰۲   |  06-01-2024

دوای تێپەڕبوونی یەک حەفتە لە جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراوی سیاسی بەناوەکانی “وەفا هەنارە، ئارام عومەری بەردیانی و ڕەحمان پڕحازو” لەگەڵ بەندکراوێکی سیاسی تورک بەناوی “نەسیم نەمازی” لە زیندانی ناوەندی ورمێ، ناوەندە ئەمنییەکان لە ڕادەستکردنەوەی تەرمی ئەو بەندکراوانە بە بنەماڵەکانیان ڕێگری دەکەن و سەبارەت بە هەرچەشنە بەدواداچوون و ڕاگەیاندنی زانیارییەک لەو بوارەدا هۆشدارییان پێیان داوە.
جێگای ئاماژەیە، سزای سێدارەی ئەو سێ بەندکراوە سیاسییە کە زستانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی شاری ورمێیەوە بە تۆمەتی “بەشداریکردن لە هاوکاری ئیتلاعاتی و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، کاتژمێر ٢٣ی شەوی پێنجشەممە ٧ی بەفرانباری ئەمساڵ و سزای سێدارەی نەسیم نەمازی، بەندکراوی سیاسی تورک و خەڵکی ورمێ کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٨ی بەفرانبار لە زیندانی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا.