فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕادەست کردنەوەی ئاریا یووسفی لە لایەن دەوڵەتی تورکییە بە کۆماری ئیسلامی
هەینی ۲۶-۰۵-۱۴۰۳   |  16-08-2024

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، “ئاریا یووسفی” تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن وڵاتی تورکییە ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کراوە و لە سنووری ماکۆ لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی یووسفی، ئاریا تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا نەبووە و تەنیا لە ئیتلاعاتی ماکۆ پەیوەندییان لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ماکۆدا ڕاگیراوە.
شایانی باسە، ئاریا یووسفی ئێوارەی سێشەممە لەگەڵ دایکی فاتمە داوەند، لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ و چەند کەسی دیکە لە چالاکانی سیاسی لە ڕێگای سنووری بازەرگان بۆ ئێران دیپۆرت کراونەتەوە کە ئاریا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دایکی توانیویەتی هەڵبێت. جێگای ئاماژیە، ئاریا یووسفی لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ و لە کاتێکدا کە تەنیا ١٥ ساڵی تەمەن بوو، بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە یەکێک لە شوێنە گشتییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو و بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترابوویەوە و بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت” حوکمی ٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.