ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی زۆربه‌ی زانكۆه‌كان له شاره‌كانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی کوردستان ، دانشکەدەی پۆلیمەری زانکۆی ئەمیرکەبیری تاران، خوێندکارانی زانکۆی عەلامە تەباتەبایی، دانشکەدەی عومران و نەخشەی زانکۆی “خاجە نه‌سیرولدین تووسی”، زانكۆی “عێلم و فه‌رهه‌نگ”، زانکۆی هونەری فێردەوس، زانكۆی “ڕه‌وانشناسی”، زانكۆی “علووم ته‌ربیه‌تی زانكۆی “كامپیووتر” زانكۆی “ڕازی کرماشان” زانکۆی “پەیام‌نووری مەریوان” و زۆر زانكۆی دیكه، دژبه كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.