فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتی ئاماری لەسەر ئێعدامی ١٦١ هاووڵاتیی لە مانگی ڕەزبەردا
شەممە ۱۲-۰۸-۱۴۰۳   |  02-11-2024

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لانیکەم حوکمی ئێعدامی ١٦١ بەندکراو لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیی جێبەجێ کراوە.
ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی خەرمانان کە ٧٨ بەندکراو لەسێدارە درابوون، ٨٣ حاڵەت واتا ١٠٦.٥٪ بەرز بووەتەوە. بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەروەها لانیکەم ٩ هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لەسێدارە دراون. هەروەها لە ماوەی مانگی ڕەزبەردا، حوکمی ئێعدامی ٥ ژن لە زیندانەکانی تەورێز، هەمەدان و قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کراوە کە ٤ کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و یەک کەس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو.