فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر بەڕێوەچوونی ٢٦ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە ڕۆژی دووشەممە
سێشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۳   |  08-10-2024

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەر، لانیکەم ٢٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی مۆخابەرات بەپێی ڕەواڵی کۆبوونەوەی حەفتانەیان، لە شارەکانی بەندەرعەباس، خوڕەم ئاوا، هەمەدان، ڕەشت، برووجێرد، زەنجان، تاران، شیراز، ورمێ، تەورێز، سنە، ئەهواز، ئیسفەهان، بیجاڕ، مەریوان، ئەردەبیل، ئیلام و کرماشان، هاتنەسەر شەقامەکان و بە وتنەوەی درووشمی “شەریفە محەممەدی و ئیسماعیل گێڕامی دەبێ ئازاد بکرێن”، لەبەرامبەر شیرکەتی مۆخابەرات لەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە کرێکارانی بێکارکراوی پێترۆشیمی “ئەرغەوان گوستەر”ی ئیلام، ژمارەیک لە کرێکارانی شارەداریی یاسووج، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاغڵ لە سایتی ٢ی کەنگان و سایتی ١ی عەسەلوویە، کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەجری جم، کرێکارانی پاڵاوگەی ١٠ی دامەزراوەی نەوت و گازی پارسی جنووبی و ژمارەیەک لە مۆعەلیمانی ڕووستایی “نەسیم شار”، بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکانیان، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان و پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها کرێکارانی شاغڵ لە سەکۆ نەوتییەکانی شیرکەتی نەوت و گازی پارسی جنووبی، وێڕای باقی هاوکارەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.