فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لە سەر بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۸-۰۱-۱۴۰۲   |  17-04-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، لانیکەم یازدە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی ئەهواز، بابۆل، شووش، شووشتەر، ئیسفەهان و کرماشان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی فولادی ئەلبۆرزی غەربی، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی نەیشکەری هەفت تەپە، کۆمەڵێک لە پەرەستاران و کادری دەرمانی قۆم، ژمارەیەک لە خوێندکارانی کۆلێژی زانستی کۆمەڵایەتیی زانکۆی تاران و هەروەها کۆمەڵێک لە بنەماڵەی خوێندکارانی خوێندنگایەکی کچانە لە قەزوێن، خوازیاری پێڕاگەیشتن و وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هاوکات کۆمەڵێک لە خوێندکارانی کۆلێژی دەروونناسی و زانستی بارهێنان لە زانکۆی تاران، لەئاست گوشاری دوو بەرابەری حەراسەتی زانکۆ سەبارەت بە “حیجابی ئیجباری”، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە بە ناوەڕۆکی “حیجابی ئێختیاری مافی ژنی ئێرانی”، “دوورخرانەوە لە خوێندن بەخاتری حیجاب، بێ حیساب و بێ کیتاب” و “زانکۆ پشتیوانی خەڵکە و خەڵک پشتیوانی زانکۆن”، لە حەساری ئەم زانکۆیە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.