ڕاگوێزرانی ئەیووب دەماوەندی بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ
یەکشەممە ۱۱-۰۶-۱۴۰۳   |  01-09-2024
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان، “ئەیووب دەماوەندی” خەڵکی گوندی «دێڵزە» سەر بە شاری پیرانشار لە دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندی ئەمشارە گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە مانگێک لەمەوبەر، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و گواسترابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ. هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.