فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی بەرزان بازانی بۆ شوێنێکی نادیار
یەکشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۲   |  05-11-2023

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی “بەرزان بازانی”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٢ی خەزەڵوەر، بەرزان بازانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە. بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان گوازتووە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، لە بەردەستدا نییە.