ڕاگوێزرانی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی سنە
یەکشەممە ۱۹-۰۹-۱۴۰۲   |  10-12-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “پاڵنگان” سەر بە کامیاران کە لە زیندانی ناوەندیی سنە بەندکراوە، ڕۆژی شەممە ١٨ی سەرماوەز، گواسترایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “فەرزاد گوڵمحەممەدی” ٣٢ ساڵ تەمەن کە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی بەکردەوە دەرهێنانی حوکمەکەی، گواسترایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی سنە. جێگای ئاماژەیە، لەئەگەری ڕەزایەت نەدانی بنەماڵەی قوربانییەکە، حوکمەکەی لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا بەکردەوە دەردێت.