فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامەکەی
سێشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۳   |  23-07-2024

بەهرام ئەحمەدیان، بەندکراوی خەڵکی ورمێ بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی ورمێ گواستراوەتەوە و مەترسیی جێبەجێکرانی حوکمی سێدارەکەی لە ئارادایە.
ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر کرابوو وحوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. بەپێ ئەم ڕاپۆرتە، نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژ، بەهرام ئەحمەدیان، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “گرەک” سەر بە ناوچەی  مەرگەوەڕی ورمێ، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ئەمشارە گواستراوەتەوە. ئەو هاووڵاتییە سێ ساڵ و نیو لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.