فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار بۆ زیندانی ناوەندی بۆکان
دوشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۲   |  05-02-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان، حەسەن مەردانی تەمەن ٦٥ ساڵ و لوقمان پیشیار تەمەن ٥٨ ساڵ، دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای شاری بۆکان، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گواستراونەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی بۆکانەوە بە تۆمەتی “ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” هەریەک سزای سێ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو. ئەو دوو هاووڵاتییە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەرکران و ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕەزبەری ئەو ساڵە، بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی و هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەیان لە زیندانی ناوەندی بۆکان ئازادکرابوون.