فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی خەدیجە مێهدیپوور بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام
شەممە ۲۸-۰۵-۱۴۰۲   |  19-08-2023

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ، “خەدیجە مێهدیپوور” خەڵکی شاری ئەیوان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای سێ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئیلام گواسترایەوە.
ناوبراو سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای گشتی و شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی” سزای ٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپابوو. خەدیجە مێهدیپوور، بەندکراوی سیاسی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەر، لە کاتی تێپەڕکردنی سزای ٢٠ مانگ لە ماوەی بەندکردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی شاری ئیلام، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە ئازاد بووە و گەڕایەوە ماڵەوە.