فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی دوو بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی سنە
دوشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۲   |  04-12-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی سەرماوەز، “خالید ڕۆحی”، خەڵکی گوندی “چەمسوو” سەر بە شاری سنە و “سیرووس حەیدەری”، بەندکراوی تەمەن ٦٠ ساڵ و دانیشتووی سنە، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان لە ژووری گشتییەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گواستراونەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “سیرووس حەیدەری” لە ١٢ ساڵ لەمەوبەرەوە و “خالید ڕۆحی” لە چوار ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەرکرابوون و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، خالید ڕۆحی پێشتریش، دوو جار لە ڕۆژانی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەر و شەممە ٢٨ی گوڵانی ئەمساڵ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدرانی، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە گواسترابوویەوە.