فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی دوو بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی کەرەج
شەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۲   |  27-01-2024

بەپێی زانیارییەکان، رۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان، دوو بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان گواسترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی کەرەج.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “ڕەزا قوربانی” و “موسلم هەواسی” خەڵکی کۆیەشت سەر بە پارێزگای لۆرستان، مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان، رۆژی شەممە گواسترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی کەرەج.