فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی سێ کەس لە موعەلیمانی شاری گیلان بۆ زیندانی لاکان
شەممە ۱۹-۰۱-۱۴۰۲   |  08-04-2023

سێ کەس لە موعەلیمانی شاری گیلان کە پێشتر بە زیندان مەحکووم کرابوون، ڕۆژی شەممە ١٩ی خاکەلێوە گواسترانەوە بۆ زیندانی “لاکان”ی ڕەشت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “عەزیز قاسم زادە”، “ئەنووش عادڵی” و “مەحموود سەدیقی پوور” کە لە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەممەی پارەکە لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە هەر کام بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرابوون، ئەمڕۆ شەممە بەدوای چوونیان بۆ دادسەرای گشتی شارستانی ڕەشت، دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی لاکان کران. جێگەی ئاماژەیە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر، توومارێکی پشتیوانی لە موعەلیمانی دادخوازی گیلان کە تێیدا داوا کرابوو، ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵ ئەم موعەلیمانە هەڵبوەشێندرێتەوە، کۆتایی بە پەروەندەسازی لەدژی موعەلیمان بهێندرێ و سەرجەم موعەلیمانی زیندانی ئازاد بکرێن، بڵاوکرابووەوە. شایانی باسە، ئەم توومارە لە لایەن سێ هەزار کەسەوە واژۆ کرابوو.