ڕاگوێزرانی شەش بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی کەرەج
یەکشەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۲   |  09-07-2023
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، ڕۆژی شەممە ١٧ی پووشپەڕ، لانیکەم شەش بەندکراو گوازترانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی کەرەج.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شەش بەندکراوە کە ناویان بڵاونەکراوەتەوە، پێشتر بە تۆمەتی “کوشتن” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.