ڕاگوێزرانی مەهیار کەرەمی بۆ شوێنێکی نادیار
هەینی ۲۹-۰۴-۱۴۰۳   |  19-07-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، مەهیار کەرەمی خەڵکی گوندی “قڕوچای”سەر بە شاری دێهگولان دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەو ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.