ڕاگوێزرانی هەزاران کەسی لە خەڵکی دوورگەی ڕۆدووس بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر
یەکشەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۲   |  23-07-2023
بە هەزاران کەس لە گەشتیاران و دانیشتووانی دوورگەی ڕۆدووس لە یونان، بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لەم ناوچەیە، گوازتراونەتەوە بۆ شوێنەکانی وەک، ساڵۆنە وەرزشییەکان، خوێندنگاکان، ناوەندەکانی کۆنفڕانس و شوێنەکانی دیکە.
هاوکات گاردی لێوارئاوی یونان ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ٢ هەزار کەسیان بە کەشتی لە لێوارئاوی باشووری ناوچەی لێندۆس گواستوەتەوە بۆ لێوارئاوەکانی دیکە.