فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی پووریا ئەحمەدی بۆ زیندانی ئێڤین
یەکشەممە ۰۴-۰۹-۱۴۰۳   |  24-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، پووریا ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی شاری سنە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی شەش مانگ بەندکرانەکەی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین گواسترایەوە.
جێگای ئاماژەیە، پووریا ئەحمەدی لە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی پارەکە، لەگەڵ خێزانەکەی بە ناوی سەحەر ئەحمەدی و منداڵە چوار ساڵانەکەیان بە ناوی بەرزین ئەحمەدی لە ڕێگای سنە_مەریوان بە تەقەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیرابوون و دەستبەسەر کران کە ئەم هاووڵاتییە لە کۆتاییدا لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ئازاد کرابوو. ئەم هاووڵاتییە لەگەڵ وریشە مورادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرابوو و دوای سێ مانگ بێسەروشوێن کرانی زۆرەملێ، ڕاگەیێندرابوو کە لە ئێڤین بەند کراوە. پووریا ئەحمەدی لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی “ئەندامیەتی و هاوکاری لەگەڵ گرووپە دژبەرەکانی حکوومەت” و هاوڕێیەتی لەگەڵ “وریشە مورادی”، حوکمی پەنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە ئەم سزایە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ چوار ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و شەش مانگ بەندکران کە دەبێ جێبەجێ بکرێت گۆڕدرا.