ڕاگوێزرانی کامڕان شێخە بۆ زیندانی ناوەندی مەهاباد
دوشەممە ۱۴-۰۳-۱۴۰۳   |  03-06-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردان، کامران شێخە، بەندکراوی عەقیدەتی و خەڵکی مەهاباد، بە هۆکاری نادیار و بەبێ ئاگاداریی پێشوەختە لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گواسترایەوە.
گواستنەوەی کامران شێخە لەناکاو و بەبێ ئاگاداری پێشوەختەی ئەنجام دراوە و ئەم کارەش، نیگەرانی جددی لەسەر جێبەجێکرانی حوکمەکەی و چارەنووسی ناوبراوی لێکەوتووە. جێگای ئاماژەیە، کامران شێخە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵانی ئەمساڵ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگواسترابوو و بەبێ جێبەجێکرانی حوکمەکەی، جارێکی دیکە بۆ ژووری گشتی گەڕێندرابوویەوە.