ڕاگەیاندنی پێوەری پێداویستییەکانی ژیان لە لایەن بانکی ناوەندی ئێران
دوشەممە ۰۷-۰۱-۱۴۰۲   |  27-03-2023
بانکی ناوەندی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خاکەلێوە، پێوەری پێداویستییەکانی ژیان و خزمەتگوزاری لە شارەکانی ئەم وڵاتەی لە مانگی ڕەشەممەی پارەکە ڕاگەیاند.
بەم پێیە، پێوەری پێداویستییەکانی ژیان و خزمەتگوزاری لە شارەکانی ئێران لە مانگی ڕەشەممە گەیشتووەتە ٧٩٤ و ٣ دەهۆم کە لەچاو مانگی ڕێبەندان، ٦ و ٦ دەهۆم چووەتەسەرێ. هەروەها ڕێژەی ئاوسان لە ساڵی ١٤٠١ لەچاو ساڵی ١٤٠٠، بۆ ٤٦ و نیو لەسەد بەرزبۆەتەوە.