فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی دوو ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە
چوارشەممە ۱۰-۱۲-۱۴۰۱   |  01-03-2023

ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی فەتاح بڵیندگەرامی و برازایەکی ناوبراو بە ناوی مانی بڵیندگرامی، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە ڕفێندراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییەی خەڵکی شاری بۆکان لە کارگەی جۆشکاریی شوێنی کارەکەی خۆیاندا لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو کەسە و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.