ڕفاندنی دوو خوێندکاری زانکۆی فەنی کچانەی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
پێنجشەممە ۲۲-۱۰-۱۴۰۱   |  12-01-2023
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بەفرانبار، دوو خوێندکاری زانکۆی فەنی کچانەی شاری سنە بە ناوەکانی ئاسۆ مورادی خەڵکی سەلاسی باوەجانی و فاتمە مورادی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندران.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم خوێندکارانە دوای ڕفاندنیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
شایانی باسە کە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی سەرماوەز، لانیکەم ٤ خوێندکار بە ناوەکانی تینا خدری، سەنا خودامورادی، ڕەزوان بازانی قەلعە و هانیە چواردۆڵی، کە هەموویان خەڵکی جوانڕۆن لەبەردەم دەرگای بەشی ناوخۆیی زانکۆی فەنی کچانەی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون.