زیاتر لە ٣٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکراوانی ڕاپەرینی جەماوەریی شارەکانی سنە، دیواندەرە و دێهگولان کە سەردانی گڵکۆی گیانبەختکراوانی بەرخۆدانی جەماوەریی شارەکانی “سەقز و بۆکان”یان کردبوو، لە کاتی گەڕانەوەیاندا لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندران.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردان، “دایە شەریفە میرزایی، کۆسار مینبەری، هانا مینبەری، هاشم سەعیدی، عەبدولڕەحمان نەسری لەگەڵ لیمۆی هاوژینی و منداڵەکەی بە ناوی “ماعیدە نەسری”، حەسەن ئەمینی و دایکی و ئەندامانی تری بنەماڵەکەی، ئەحمەد ڕەحیمی، سدێق بەهمەنی و بنەماڵەکەی، حەیات دایکی موئمێن زەندکەریمی لەگەڵ بنەماڵەکەی، خوشک و براکانی ئارام حەبیبی، هاشم سەعیدی باوکی سارینا ساعدی، خوشکەکانی داریوش عەلیزادە، فەرشید عەبدوڵڵاهی، باوکی هوومەن عەبدوڵاهی و بنەماڵەکەی و هیرا عەبدوڵڵاهی، کوڕە ٤ ساڵانەکەی فەرشید، ڕادا فاتیحی، خوشکی ڕامین فاتیحی، عەدنان فەتحی، بەیان، دڵنیا بەهمەنی و هەروەها خوشکی ئیبراهیم لوتفەڵڵاهی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون.
هەر لەم پەیوەندییەدا دوو شۆفێری ترۆمۆبیلە نەفەرهەڵگرەکانی ئەندامانی ئەو بنەماڵە دادخوازانە، بە ناوەکانی “جەماڵ و جەمیل”، لە لایەن ئەم هێزانەوە ڕفێندراون. هاوکات چوار منداڵی ئەو بنەماڵانە بە ناوەکانی هیرا عەبدوڵڵاهی تەمەن ٤ ساڵ، یۆنا مورادی، تەمەن ٦ ساڵ، باران مینبەری، تەمەن ١٢ ساڵ و کیا مورادی، تەمەن ١٦ ساڵ ڕفێندراون.