ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بەفرانبار، سێ هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی سنە و دێهلۆران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە رفێندراون و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “فەرەیدون عەزیزی” کارمەندی ئیدارەی بەرق و دانیشتووی شاری ئاساولەی سنە، ڕۆژی پێنجشەممە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
لە شوێنی کارەکەی ڕفێندرا. هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، هاووڵاتییەک بە ناوی “کەیوان زەندکریمی” خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. لە لەیەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە هاووڵاتییەک بە ناوی”محەممەد سامیار موتەلیبی لواجی” خەڵکی دێهلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.