ڕفاندنی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
پێنجشەممە ۱۴-۰۲-۱۴۰۲   |  04-05-2023
لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی مەهاباد بەناوی پەیمان خزرزادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان کاتژمێر ٩ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی گوڵان پەیمان خزرزداە، خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزێکی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشی کردووەتە سەر ماڵی باوک و دایکی ئەم لاوە تەمەن ١٨ ساڵە لە گەڕەکی ئەرمەنیانی شاری مەهاباد و ناوبراوی ڕفاندووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ پەیمان خزرزادە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدانییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.