ڕفاندنی لاوێکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۱۹-۰۴-۱۴۰۲   |  10-07-2023
پێش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٧ی پووشپەڕ، “ئیدریس محەممەدیئازەر”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “باوڵە» ی سەر بە شاری پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە ڕفێندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە پەیوەندیی تەلەفۆنی ئەو هاووڵاتییەیان بردووە بۆ شوێنێکی دیاریکراو و بەوێشەوە ڕفاندوویانە.
شایانی باسە کە ئیدریس محەممەدیئازەر کرێکارە و بەپێی زانیارییەکان؛ ئەمڕۆ، واتە دووشەممە ١٩ی پووشپەڕ، لە شاری پیرانشارەوە بۆ شوێنێکی دیکە گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووسی و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.