فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی مامۆستایەکی زانکۆی ئازادی شاری ڕوانسەر لە تاران
پێنجشەممە ۰۶-۱۱-۱۴۰۱   |  26-01-2023

ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ڕێبەندان مامۆستایەکی زانکۆی “ئازاد”ی شاری ڕوانسەر بە ناوی ئەرکان فەتحوڵڵاهی، خەڵکی شاری پاوە و دانیشتووی کرمانشا، پاش ئەوەی کە لە وڵاتی تورکیا گەڕاوەتەوە ئێران و گەیشتووەتەوە فڕۆکەخانەی “خومەینی”ی شاری تاران، دەستبەجێ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو مامۆستایە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەم بارەیەوە هیچ ئاکامێکی نەبووە.
شایانی باسە کە ئەرکان فەتحوڵڵاهی، خەڵکی گوندی “بانەوەڕە”ی سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی شاری کرماشانە.