فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی مامۆستایەکی قوتابخانە و تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان
سێشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۱   |  07-03-2023

ڕۆژی سێشەممە، ١۶ی ڕەشەمە مامۆستایەکی خانەنشینکراو بە ناوی بەهادین مەلەکی، لەنێو ئاپۆڕای ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانی شاری سنە لە بەردەم بینای بەڕێوەبەریی پەروەردە و بارهێنانی ئەوشارە لەسەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانە و قوتابییان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە و ئەو هێزانە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە مامۆستایانی ناڕازی کردووە.
پێویستە بوترێ کە ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەی مامۆستایان لەسەر بانگەوازی یەکێتی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان لەسەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانە و قوتابییان ڕێک خرا و بەڕێوە چووە. هاوکاتیش ڕژیم هەوڵی پێشگیری لە بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییە هاوشێوەکان لە شار و ناوچەکانی دیکە دەدات و بەپێی زانیارییەکان هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە پێش بینای بەڕێوەبەریی پەروەردە و بارهێنانی شارەکانی سەقز و مەریوان جێگیر کراون.