ڕفاندنی منداڵێکی دیکەی خەڵکی جوانڕۆ لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
شەممە ۲۲-۱۱-۱۴۰۱   |  11-02-2023
منداڵێکی دیکەی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی “شاهین محەممەدنوور” پاش ئەوەی کە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی مانگی ڕێبەندان، منداڵێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی شاهین محەممەدنوور تەمەن ١٧ ساڵ، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شاهین محەممەدنوور، لە کاتێکدا کە کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی تازە لە ماڵ هاتبووە دەرەوە، ڕفێندراوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونی بنەماڵەی محەممەدنوور بۆ دڵنیابوونەوە لەسەر بارودۆخ و چارەنووسی کوڕەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە حکوومەتییەکانیش لەم پەیوەندییەدا ئامادەی وەڵامدانەوە نین.