ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۱   |  27-02-2023
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەشەممە، سەعدی ئەشکاوەند، تەمەن ٢۶ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە ماڵی باوکی ڕفێندرا. جێگەی ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکارەکەی بۆ دڵنیا بوونەوە لە بارودۆخی ڕۆڵەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.