هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “دلێر مەردۆخی”، لە دوای ئەوەیکە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بانگ کراوە بۆ کەلانتەری، ڕفێندراوەو گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕێبەندان، “دلیر مەردۆخی”، تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، بە بیانووی “تاووتوێ و بەدواداچوونی ئەو هێزانە بۆ پاسپۆرتێکی ساختە کە بە ناوی دلێر مەردۆخی دروست کراوە” ناوبراویان بانگ کردووە. شایانی باسە، کاتژمێرێک دوای سەردانی دلێر مەردوخی بۆ ئەم بنکەیە و ڕفاندنی لەلایەن ئەم هێزانەوە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بەسەر مۆبایلی دلێر مەردۆخی و هاوژینەکەیدا گرتووە. ناوەندەکانی ڕژیم لە وەڵامی بەدواداچوونی بنەماڵەی مەردۆخی لەسەر چارەنووسی کورەکەیان، ڕایانگەیاندووە: “بڕیار لە ناوەندەوە هاتووە” و ئەو هاووڵاتییە بۆ تاران گواستراوەتەوە.