فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی هەلسووڕاوێکی بواری مافەکانی ژنان لە شاری سنە
چوارشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۱   |  08-03-2023

ڕۆژی سێشەممە، ١۶ی ڕەشەمە، سەهەن خوسرەوی، هەڵسووڕاوی بواری مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە، لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لەسەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان و قوتابییان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە ڕفێندراوە.
هەروەها ئەو هێزانە کۆمەڵێک لە مامۆستایان و هاووڵاتییانی دیکەی خەڵکی شاری سنە لە کۆبوونەوە ناڕازەیەتییەکانی ئەو شارە لەسەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان و قوتابییان، بە چەکی ساچمەیی داوەتە بە دەستڕێژ و تەقەیان لە خەڵک کردووە.