ڕفاندنی چالاکێکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۱۸-۱۰-۱۴۰۱   |  08-01-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەمجەد سەعیدی”، چالاکی مەدەنی و کرێکاری ، خەڵکی شاری مەریوان و دانیشتووی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. جێگەی ئاماژەیە، ئەمجەد سەعیدی پێشتر بە هۆی چالاکییەکانی لە بواری مەدەنی لەوانە [داکۆکی لە مافی کرێکاران]، دەستبەسەر و زیندانی کرابوو.