فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندنی چوار لاوی خەڵکی گوندی چۆڕ لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۰۷-۱۱-۱۴۰۱   |  27-01-2023

چوار لاوی خەڵکی گوندی “چۆڕ” سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی “سەعدی غەفاری، سەرکەوت عەبدی، ڕزگار و لوقمان موسنەفی” لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندران.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم چوار هاووڵاتییە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانن. شایانی باسە، سەرکەوت عەبدی، ڕزگار و لوقمان موسنەفی، لە کاتی ڕفاندنیان کەوتوونەتە بەر لێدان و کوتانی هێزەکانی ڕژیم و تەنانەت دەست بەسەر مۆبایلەکانیشیاندا گیراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەم هاووڵاتییانە و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە. هەر لەم ڕاستایەدا پێشتر، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەم گوندە بە ناوی سەعدی غەفاری لە شەوی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە ڕفێندرابوو.