فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕفاندن و ئەشکەنجەکردنی تازەلاوێک لە ئاودانان
پێنجشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۲   |  10-08-2023

سۆنیا شەریفی بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراوە و سەرەڕای لێپرسینەوە ئەشکەنجە کراوە. ئەم قوتابییە پێشتر لە ڕەتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”دا دەستبەسەرکرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژ، سۆنیا شەریفی، قوتابیی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، لە دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە ژێر ئەشکەنجەدا لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای دوو کاتژمێر، ئازار، هەڕەشە، ئەشکەنجە و لێپرسینەوە، سۆنیا شەریفی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئاودانان جێهێڵدراوە. لە کاتی ڕاگیرانی ئەم قوتابییە تەمەن ١٧ ساڵە لە دەستبەسەرگە بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەکراوە و چەند بەشێکی جەستەی برینداربووە. ناوبراو ڕاستەوخۆ دوای ئازادی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە چارەسەرکراوە. سۆنیا شەریفی لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی وێنەیەکی لە ناوچاوی کە بریندارکراوە بڵاو کردووەتەوە. لە ڕۆژی ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، سۆنیا شەریفی، قوتابیی خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا و دوای نزیکەی یەک مانگ، لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەز بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ئازاد بوو.