فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی بوومەلەرزە لە ویلایەتی بەدەخشانی ئەفغانستان
هەینی ۲۸-۱۱-۱۴۰۱   |  17-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٤ و ٧ دەهۆمی ریختێر لە ویلایەتی بەدەخشانی ئەفغانستان، کۆمەڵێک لە ماڵەکانی ئەم ناوچەیە لەگەڵ خاک یەکسان بوون.

ناوەندی بوومەلەرزە ناسی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەم بوومەلەرزەیە کاتژمێر شەش و ١٧ دەقەی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندان لە ٢١ کیلومیتری شاری “فەیزئاباد” ناوەندی بەدەخشان ڕوویداوە و هەتا ئێستا زیانە گیانییەکانی ئەم بوومەلەرزەیه ڕانەگەیەندراوە. شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم بوومەلەرزەیە نزیکەی ١٠٠ ماڵ لە وێلسوالییەکانی ئەم ویلایەتە داڕماون.