ڕۆژنامەنووسێکی بواری کریکاری لە تاران دەستبەرکرا
پێنجشەممە ۱۴-۰۷-۱۴۰۱   |  06-10-2022
عەلی سالم، رۆژنامەنوسی بواری كرێكاری و زیندانی سیاسی پێشوو، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی رەزبەر لە تاران دەستگیر كرا. ئەم ڕۆژنامەنووسەی بواری کرێکاری لە پەیوەندییەکدا لە گەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاندوە؛ کە لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە زیندانی ئێڤین دایە. شایانی باسە کە، لاپتۆپ و مۆبایلی عەلی سالم لە لەیەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە دەستی بەسەردا گیراوە.